بەشێك لە بەرپرسان ئاژەڵفرۆشی دەكەن
كاروان كەلاری/ باڵكێش
پەرله‌مانتارێك ئاشكراى ده‌كات، كه له مه‌رزه‌كانه‌وه ڕه‌شه‌وڵاخ و ماسی به قاچاخ ده‌هێنرێن، به‌رپرسانیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له پشت ئه‌م كاره‌وه بن.
دابان محه‌مه‌د، پەرله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له پارله‌مانى كوردستان، له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: ”هەفتەى پێشوو 100 سەر وڵاخ بە قاچاخ هێنراوەتە هەرێمی كوردستان و سبەینێش زیاتر لە 200 سەر وڵاخى تر لە مه‌رزی کێلێ و ناوچەکانى دەوروبەری دەهێنرێن و بە بازگەى فەرمى و بەبەرچاوى حکومەتى هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە شوێنى دیاریکراو لە سلێمانى.”
ده‌شڵێت: “لە هەر وڵاخێک 84 دۆلارى بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمدا 100 هەزار وڵاخ بهێنرێن، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەستى چەند بەرپرسێک دەکەوێت.”
باسی لەوەشكردووە، ”كە چەند هەفتەیەکیشە کارى قاچاخى ماسى لە دەروازەکان دەستىپێکردوە”، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ناو، یان سروشتى كارى ئه‌و به‌رپرسانه بدات.