داعش: ئێمە هێرشەکەی ڤیەننامان کرد

رێکخراوی داعش ڕایگەیاند، ئەوان لە پشت هێرشەکەی ڤیەنناوە بوون و هێرشکارەکە ئەندامی ئەوان بووە.

داعش لە پێگەی خۆی لە تویتەر هەواڵەکەی راگەیاندووە و هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی.

دوێنێ شەو، لە شەش شوێنی جیاوازی ناو ڤیەننا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و رێبواری سەرشەقامەکان کرا، رووداوەکە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە کەرەنتینەی گشتی وڵات بەهۆی کۆرۆناوە روویدا.

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گیانلەدەستدانی کەسی چوارەمی لە هێرشەکەدا ڕاگەیاند. وتەبێژی ئەو وەزارەتە بە ئاژانسی ‘فرانس پرێس’ی ڕاگەیاندووە “بەداخەوە کەسێکی دیکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ چوار کەس بەرزبووەوە، دوو پیاو و دوو ژن”.

ھەواڵی زیاتر