كاروان كەلاری/ باڵكێش
بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستییەوە، شەوی ڕابردوو، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ڕەوانەی وڵاتى تورکیا کرا.
كەسێكی نزیك لە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستییەوە، شەوی ڕابردوو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە فڕۆکەیەکى تایبەت و بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى، ڕەوانەی وڵاتى تورکیا کراوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانی تەندروستی، تائێستا 78 هەزار و 166 کەس لە هەرێمی كوردستاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 858 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 905 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.