مه‌سرور بارزانی: كوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ ناوچەکە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمۆ دووشەممە، 2ی تشرینی دووه‌م، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی لە هەولێر دانا و ڕایگەیاند، “ئه‌م پڕۆژانە یارمەتی خەڵکی هەموو کوردستان ده‌دات.”

وتیشی: “کوردستان ئەوەندە دەوڵەمەندە کە نەک تەنیا دەتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابینبکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ عێراق و بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەش.”

باسی له‌وه‌شكرد، “کە ئەو جۆره‌ پڕۆژانە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئەرکی سەرەکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.”

فەرمانگەی ميديا و زانياری حکومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاندووە، “لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت و چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەتیش لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان دروستدەکرێن، بەوەش هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ دەڕەخسێت.

ھەواڵی زیاتر