كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌پێی توێژینەوەیەک، بە گلدانەوەی ئاو له‌لایەن وڵاتی ئێرانەوە، گەرمیان ئاوی ژێر زەوی و سەر زەویش لەدەستدەدات، بەمەش ناوچەکە ڕووبەڕووی کارەساتی کەمی ئاو دەبێتەوە.
سادق حەمە ئەمین، ئەندازیاری ڕاوێژکاری لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، کە هاوکات له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كى زانكۆدا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى دیاریکردنی سەرچاوەکانی ئاوی گەرمیان ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت: “بەپێی ئەو ڕوپێوییەی بۆ سەرچاوەکانی ئاو لە گەرمیان کردوویانە، پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی نزیکەی 70%ـه لە گەرمیان.”
له گەرمیان، به تەنها ئه‌و بیرە فه‌رمییانه‌ی كه له‌لایه‌ن “حكومه‌ته‌وه لێدراو‌ن” و بۆ سه‌رچاوه‌ى ئاوی سنوره‌كه پشتى پێده‌به‌سترێت لە گوندەکان 328 بیر هەیە و لە ناوەندی شارەکانیش 264 بیر لەگەڵ زیاتر لە 2000 بیری تر کە فەرمانگەى ئاوی ژێر زەوی گەرمیان سەرپەرشتییان دەکات.
سادق حەمە ئەمین، ده‌شڵێت، “لە حاڵەتی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، گەرمیان ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبێتەوه، به‌جۆرێك ئەگەر لەئێستاوە سەرچاوەکانی ئاو ڕێکنەخرێنەوە، ئەوکات قەیرانێکی ترسناک بەرۆکی ناوچەکە دەگرێت.”