كاروان كهلاری/ باڵكێش
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، “قاوشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و باری تەندروستی سەرجەم نەخۆشەکانیش ناجێگیرە و سەرجەمیان لە ژێر ئۆکسجین و چاودێری وردی پزیشک دان.”
وتیشی، “توانای کەرتی تەندروستی ههڵهبجه سنوردارە و بە ھیچ شێوەیەک توانای کردنەوەی قاوشی زیاترمان نیە، بەھۆی کێشەی کەمی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و چارەسەرەکانهوه.”