كوڵه‌جۆ..حه‌شدی شه‌عبی “درۆن”‌ ده‌نێرێته‌ سه‌ر میحوه‌ری پێشمه‌رگه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ هه‌واڵگری میحوه‌ری كوڵه‌جۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “كاتژمێر 8ی شه‌وی 30ی مانگی ڕابردوو، حه‌شدی شه‌عبی فڕۆكه‌ی درۆن-ی ناردووه‌ته‌ سه‌ر میحوه‌ره‌كه‌یان و چاودێری كردوون.”

وتیشی: “دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ چه‌كی جۆری دۆشكه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و ناچاركراون له‌ سنوری پێشمه‌رگه‌ دوریبخه‌نه‌وه.”

ئه‌وه‌شی وت: “كه‌ به‌ فه‌رمی داوای ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌ میحوه‌ره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌و وتوویانه،‌ فڕۆكه‌ی ئێمه‌یه‌، ئه‌وانیش به‌ حه‌شدی شه‌عبییان وتووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌‌، ده‌یخه‌نه‌ خواره‌وه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت جموجوڵی میحوه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بزانێت و له‌ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ بزانن جێگاكانی پێشمه‌رگه‌ كامانه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر