دۆسیه‌ی بانده‌ ڕێگره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئاسایش كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوو مانگ پێش ئێستا پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى ڕاگەیاند، کە بە ئۆتۆمبێلى وەزارەتى پیشمەرگە، باج و سەرانەیان لەخەڵک وەرگرتبوو، ئەو باندە لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکدا لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکران و چەندین جۆرێك چەکیان پێبووە، لەوانە یەک بیکەیسی، چوار کڵاشینکۆف و پێنج دەمانجە و چەند کەلوپەلێکی تری سەربازی.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 1ی تشرینی دووه‌م، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیس لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتی: “دۆسیەى ئەو باندە ڕەوانەى ئاسایش کراوە و هیچ پەیوەندییەکى بە پۆلیسەوە نەماوە.”

ڕۆژی 4ی ئەیلولی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ده‌ستگیركردنی باندێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌ وته‌ی پۆلیس، چەندین جۆر چەکیان پێبووە، لەوانە یەک بیکەیسی، چوار کڵانشیکۆف و پێنج دەمانجە و چەند کەلوپەلێکی تری سەربازی و چوار ئۆتۆمبێلیشیان پێبووە، کە دوانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێوەبووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ “لەوانەیە ساختە بن تابلۆکانیان.”

ھەواڵی زیاتر