كاروان كهلاری/ باڵكێش
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى ڕاگەیاند، کە یەکێکیان لەبەرنامەیەکى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کردووه.
نهقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، ڕایگەیاند، “دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، كه لەلایەن دادگاى هەولێرەوە فەرمانى دەستگیرکردنیان ههیه.”
وتیشى: “تۆمەتبارەكان تەمەنیان 22 و 25 ساڵانه و لە هەولێر هێرشیان کردووهته سەر کافتریایەک، دواى تەواوبوونى ڕێکارەکان ڕادەستى پۆلیسى هەولێر دەکرێنەوە.”
باسى لەوەشکرد، “یەکێک لەو دوو تۆمەتبارە لە بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا تەحەداى پۆلیسى کردبوو کە ناتوانێت دەستگیریان بکات، بەڵام ئەمڕۆ دەستگیرکران.”