28 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردنی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 54 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 536 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوه‌ و 28 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان، 77 هەزار و 79 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 345 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 483 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر