سبه‌ی له‌م شوێنانه‌ باران ده‌بارێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان وادەى بارانبارینی لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، “لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست، سبەی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.”

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دهۆک دەبارێت و ئاسمانی شارەكانیش نیمچە ھەور دەبێت.”

پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌، “پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزمدەبێتەوە، ھاتنی كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیەش دەستپێكێك دەبێت لە كەش و هه‌وای ناوچەكە.”

ھەواڵی زیاتر