كاروان كهلاری/ باڵكێش
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “تیمەکانیان لە هەڵمەتێکدا لەناو شاری هەولێر باندێکی سێ کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکردووە، کە لە ماوەکانی ڕابروودا ماتۆڕسکیلیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە.”
وتیشی، “تۆمهتبارهكان بەکارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەربوون و ئەو ماتۆڕسکیلانەیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە.”
باسی لهوهشكرد، “لە کاتی دەستگیرکردنیاندا چەند مەتۆڕسکیلێک و بڕێک ماددەی هۆشبەریان پێوه گیراوە و لهئێستاشدا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراون.”