ده‌سته‌ى ده‌سپاكى پاره‌یه‌كی زۆری گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 1ی تشرینی دووه‌م، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، دواى به‌دواداچوونه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى تایبه‌ت، بڕه‌ پاره‌یه‌كیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ پاره‌كه‌ قه‌رزی كۆمپانیاكانه‌ و بڕی (11.121.991.800) یانزه‌ ملیار و سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار و هه‌شت سه‌د دیناره‌.

ھەواڵی زیاتر