لەئیتاڵیا تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا بۆ نزیکەی 32 هەزار کەس بەزربووەوە،نزیکەی 300 کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارەش زەنگێکی مەترسیدار و ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە بۆ ئیتاڵیا و ئەوروپا.
وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا رایگەیاند:”لە هەر 7 کەس کە لە رۆژانی رابردووەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، یەکێکیان تووشی کۆرۆنا بووە”.
تائێستا 680 هەزار کەس لە ئیتاڵیا تووشی کۆرۆنا بوون، 38 هەزار و 618 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، دووەم زۆرترین گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە بەریتانیا دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، هەروەها حکومەتی سلۆڤاکیاش بڕیاریدا پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم دانیشتووانی وڵاتەکەی بکات.