حازم جەعفەر/ باڵکێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/1، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.