حازم جەعفەر/ باڵکێش
بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی لە هیچ نامەیەکدا داوای دوو ئیدارەیی نەکردووە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:
سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020