ئایا كریستیانۆ بەشداری یارییەكەی سپێزیا دەكات؟

مەسعود حەسەن/باڵکێش

ئەندریا پیرلۆ ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتووس هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت بە چاكبوونەوەی تەواوەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19).

كریستیانۆ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی 19 ڕۆژ لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كرد، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار بەشداری لە مەشقەكان دەكات


پێگەی توتو سپۆرت ئاشكرای كردووە، بەشداری كردنی كریستیانۆ لە یاری سبەی بەرانبەر یانەی سپێزیا مسۆگەر نیە، سەرەڕای ئەوەی لە هۆڵی وەرزشیی ماڵەوە مەشق و ڕاهێنانی كردووە و پارێزگاری لە توانایی جەستەیی كردووە، بەڵام پیرلۆی راهێنەر تا ئێستە بڕیاری كۆتایی نەداوە و نایەوێت سەركێشی بكات، لەبەر ئەوەی ماوەی سی َ هەفتە لە مەشقە بە كۆمەڵەكان دابڕاوە، بەشداری كردنی ناوبرا لەسەر دواین یەكەی مەشق و راهێنان وەستاوە.

ھەواڵی زیاتر