فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە جۆری “سزنا کرفان 172” لە قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتووەتەوە خوارەوە.

دەشڵێت، “لەکاتی ئەرکی ئاساییدا، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە ئاسمانی قەزای بەلەد لە ناوچەی سیدمحمد کەوتووەتە خوارەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كه‌ فڕۆكه‌وانێكی پێشکەوتووبووه‌ بەناوی (سەیف عاید) و شه‌هید بووه‌ و یاریدەدەرەکەشی ناوی عەلی ڕەسوڵه‌.

ھەواڵی زیاتر