گه‌رمیان..30 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وى هه‌یه‌ پاكنه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌ مین

كاروان كه‌لاری/باڵكێش

تائێستا نزیكه‌ى 30 ملیۆن م2 زه‌وى پاكنه‌كراوه‌ له‌ مین هه‌یه‌ و وته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى مینى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، “كارى چه‌ندین ساڵى پێویسته‌ بۆ پاككردنه‌وه‌یان.”

ئاكۆ محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى مین له‌ گه‌رمیان، ده‌ڵێت: “پێشتر زیاتر له‌ 60 ملیۆن م2 زه‌وى پاكنه‌كراوه‌ له‌ مین له‌ گه‌رمیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 60% پاككراوه‌ته‌وه‌.”

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “به‌پێى ڕوپێوییه‌كانى ئه‌وان، تائێستا نزیكه‌ى 30 ملیۆن م2 كێڵگه‌ى مین، یان زه‌وى پاكنه‌كراوه‌ له‌ مین هه‌یه‌، كه‌ كارى پاككردنه‌وه‌یان چه‌ندین ساڵى پێویسته‌‌.”

ھەواڵی زیاتر