كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
26ی ئه‌م مانگه، حیزبی به‌عسی عێراق، مردنی (عیزه‌ت دووری)، جێگری پێشووی سه‌دام حوسێن و ئه‌مینداری حیزبی به‌عسی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، “كه عیزه‌ت دووری، كۆچی دوایی كردووه.”
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕۆژنامه‌ی (اخبار الخلیج)ی به‌حره‌ینی بڵاویكرده‌وه، “كه عیزەت دووری، جێگری سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر مردووە و دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه و لە شوێنێكی نزیک لە قەزای دۆری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بەخاكیان سپاردووە.”
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، “عیزه‌ت دووری، له هه‌ولێر نه‌مردووه و ئه‌و بابه‌ته “بنه‌مای نییه و دووره له ڕاستییه‌وه.”
عیزەت ئیبراھیم دووری، لە 1ی تەممووزی 1942 لە ناوچەی دووری سەربە پارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە و تاوه‌كو ساڵی 2003 جێگری سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق بووه، پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش وەکو ئەمینداری گشتی حزبی بەعس خۆی ناساند.