كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر تویتێكی كردووه و ده‌ڵێت: “ئیدانەی ئه‌و کاره تیرۆریستییه ده‌که‌م، که له شاری نیسی فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا، کە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی کرده ئامانج و گیانیان لەدەستدا.”
ده‌شڵێت: “سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزان و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌که‌م و له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم.”
ئه‌م هاوخهمینامهیهی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیسی فەرەنسا كه‌سێك بە چەقۆ هێرشیکردەسەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی تریش برینداربوون، هاوكات، هەر دوێنێ، لە شاری جەدەی سعودیە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی فەرەنساو پاسەوانێکی کونسوڵخانەکە بریندارکراو پۆلیسی سعودیە ڕایگەیاند، كه هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوه‌كه.