به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه ئینستاگرام هه‌ژماری خامنه‌یی داخست
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، به‌هۆی داوایه‌كه‌وه له گه‌نجانی فه‌ره‌نسا، هه‌ژماری فەرمی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە زمانی فەڕەنسی داخست.
شەوی چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، عەلی خامنەیی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، لە پەیامێکدا به گه‌نجانی فەڕەنسی وتبوو: “لە سەرۆک کۆماری خۆتان پرسیار بکەن کە بۆچی لە سوکایەتی بە محه‌ممه‌د، په‌یامهێنی ئیسلام، پاڵپشتی دەکات و ناوی ئازادی ڕادەربڕینی لەسەر دەنێت، بەڵام گومانکردن لە هۆلۆکۆست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لەبارەیەوە بنوسێت ئەبێ بچێتە زیندان.”
دوابه‌دوای ئه‌م په‌یامه، کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیشە، هەژمارەکەى خامنەیی داخست و دواتر بەرپرسانی نوسینگەی ڕاگەیاندنه‌كه‌ی هەژمارێکی تریان کردەوە.