ئێران ئه‌م سیسته‌مه به‌رگرییه‌ی له سنوره‌كانی جێگیر كردووه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، ده‌ڵێت: “ڕێگە نادەین دەستدرێژی بكرێته سه‌ر ئاسمانی ئێران، لەلایەن هیچ وڵاتێكه‌وه.”
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، عەلی ڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش سەردانی سنورەكانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەی كرد و ڕایگەیاند، “ڕێگەی دەستدرێژی بۆ سەر ئاسمانی وڵات نادەینە هیچ وڵاتێك و وه‌ڵامی توندی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه.”
وتیشی: “بنكەكانی بەرگری ئاسمانی ئه‌رته‌ش لە سنورەكانی ڕۆژئاوای ئێران، وەكو 3700 خاڵی ئاسمانی لە ئێران، 24 كاتمێر ته‌واوی جوڵەكان چاودێری و كۆنترۆڵ دەكات.”
باسی له‌وه‌شكرد، “لە دەسپێكی شەڕی قەرەباغی نێوان ئه‌رمینیا و ئازهربایحانهوه، باشترین سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیمان لە سنورەكانی ڕۆژئاوای ئێران جێگیركردووە و ئاسمانی ئەو ناوچەمان لەژێر چاودێری دایە.”