كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، جیراڵد دەرمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، ڕایگەیاند، “بەپێی لێکدانەوەی ئێمە فەرەنسا ڕووبەڕووی توندوتیژی زیاتر دەبێتەوە و پێویسته فەرەنسییەکان چاوکراوەتر بن.”
وتیشی: “پێویست ناكات ده‌ستكاری ده‌ستوور، یان یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بكه‌ین بۆ پاراستنی فەرەنسییەکان، ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە توندوتیژییەکان دەگرینەبەر.”
ئاشكراشی كرد، “كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ڕێکاری دژی ئەوانە دەستپێکردووە کە توندوتیژی دەنێنەوە و باسی له‌وه‌كرد، کە 14 كه‌سی توندڕەویان دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان کردووەتەوه.”