كێ دەبێتە جێگرەوەی سۆران عومەر؟

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە فەرمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

سۆران عومەر کە دوو خولە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لەبارەی هۆکاری دەست لەکار کێشانەکەیەوە دەڵێت:” بەهۆی ئەوەی پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادانان، چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت”.

کێ دەبێتە شوێنگرەوەی سۆران عومەر؟

لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 6 کورسی بەدەستهێناوە، لەدوای شەشەمین پەرلەمانتار، کاندیدان مەروان گەڵاڵی و عومەر گوڵپی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنابوو، بەگوێرەی زانیارییەکان عومەر گوڵپی شوێنی سۆران عومەر دەگرێتەوە.

عومەر گوڵپی ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانییە.

وێنە: عومەر گوڵپی

وێنە: دەست لەكاركێشانەوەكەی سۆران عومەر

ھەواڵی زیاتر