ڕاوێژكارێكی خامنه‌یی: ئه‌مریكا عێراق دابه‌ش ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
عەلی ئەكبەر ویلایەتی، ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، “دەركردنی ئەمریكییەكان لە عێراق بەها بۆ ناوچەكە و عێراقیش دەگەڕێنێتەوە، چونكە ئەمریكا بەنیازە عێراق دابەش بكات و گومانیش لەوەدا نییە كە میللەتی عێراقی گەورە بەسەر ئەو كێشانەدا سەردەكەوێت.”
ده‌شڵێت، “هیوایەكی گەورە هەیە كە پشتی بەستووە بە گەنجە باوه‌ڕداره عێراقییه‌كان به‌ستووه كە سوورن لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و بەرگری لێدەكەن.”