لێدانی بیر مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان دروستكردووە

كاروان كەلاری/ باڵكێش

به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان دەڵێت: ”هەفتانە دەست بەسەر چەندین ئامێری بیر هەڵکەندندا دەگرن و ژمارەکەش بە زۆر دەبینێت بۆ ناوچه‌كه‌.”

بەرزان کەریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانییەکانی گەرمیان لەبارەی حاڵەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئامێری بیر هەڵکەندن، دەڵێت: ”لێدانی بیر لەئێستادا بە تەواوی نایاساییە و ڕۆژانە و هەفتانە بە بەردەوامی لیژنەکانیان دەست بەسەر ئامێری بیرهەڵکەندن دەگرن.”

لەبارەی ئەو سەرپێچییانەی کە تۆمارکراوە و دەست بەسەرداگرتنی ئامێرەكان، وتی: ”ژمارەکە بۆ گەرمیان زۆرە، چونکە هەندێكجار هەفتانە دەست بەسەر زیاتر لە سێ ئامێردا دەگیرێت کە بە نایاسایی بیر لێدەدەن.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه،‌ به‌پێی ڕاپۆرتێكى پێشووتری یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، حاڵه‌ته‌كانى زۆری لێدانى بیر كاری كردووەتە سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوی ژێر زه‌وی و ئەوەش مه‌ترسیی زۆری له‌سه‌ر ئاسایشی ئاوی سنوره‌كه‌ دروست ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر