ژماره‌یه‌ك له‌ بارهه‌ڵگره‌ ڕاگیراوه‌كانى مه‌رزی په‌روێزخان دێنه‌ هه‌رێمه‌وه

كاروان كەلاری/ باڵكێش

پاش ڕاگرتنیان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 15 رۆژ، 45 له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى له‌ په‌روێزخان ڕاگیرابوون، ڕێگه‌ى هاتنه‌ ناو هه‌رێمیان پێدرا.

تۆڕی میدیایی باڵكێش له‌ چه‌ند رۆژى پێشوودا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ 80 بارهه‌ڵگر له‌ په‌روێزخان ڕاگیراون و چاوه‌ڕێى بڕیارى گومرگن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وێت باره‌كان یاسایین یان نا.

له‌باره‌ى دوایین زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌، عه‌باس ئیسماعیل، بەرپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییە‌كانى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، دەڵێت، ”45 له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیان ته‌واوكردوه‌ و ڕێگەی هاتنە ناوەوەیان پێدراوە.”

دەشڵێت: ”ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كە ماون تاوەكو ڕێكارە‌ یاساییه‌كانیان ته‌واو نه‌كرێت ،ناهێڵدرێت بێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌.”

ھەواڵی زیاتر