دوو فراكسیۆن له‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا “شه‌ره‌ ده‌به‌”یان كردووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات و تیایدا پرساندن و وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ڕه‌تكرایه‌وه‌ و كۆتایی پێهێنرا.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی کۆبووەوە و تیایدا وەڵامی سەرۆکی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وەزیری دارایی خوێندرایەوە، کە لەبری پرساندن ئاڕاستەی پەرلەمان کرابوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، پرساندن و وه‌ڵامی سەرۆکی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی خسته‌ دەنگدانەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران کۆتایی بە پرساندنەکە هێنرا، بەهۆی ئەوەی وەڵامی حکومەت بۆ پەرلەمان “باوەڕپێکراوە”.

به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، جگه‌ له‌ ڕێگرییه‌كه‌ی پاسه‌وانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ كازم فارووق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، “شه‌ڕه‌ ده‌به”ش له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێدا دروست بووه‌، ‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌نگیان به‌ كۆتاییهێنان به‌ پرساندنه‌كه‌ داوه‌.

ھەواڵی زیاتر