هەرێمی کوردستان و یۆنان پەیوەندییەکان پتەوتر دەکەن

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 07-06-2026، مەسرور بارزانى سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ‌هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد.

لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر