مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی، ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرایەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا.

ھەواڵی زیاتر