مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو کۆبووەوە و جەخت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە 18-05-2026، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر