کاتژمێر 12:45ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆڵی ئالانەی سەر بە قەزای خەلیفان.
بەپێی بەدواداچوونە سەرەتایییەکان، هێرشەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەک لەو حیزبەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 76هێرشی مووشەکی و درۆنی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانمان لە ناوچە جیاوازەکان.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندراوە، بەڵام سەرەڕای ڕێککەوتنەکە، ناوبەناو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشی درۆنی و مووشەکی.