مەسرور بارزانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە

لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی عێراقی خەمیس خەنجەر کۆبووەوە.


ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.


هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات .

ھەواڵی زیاتر