شەپۆلێکی نوێی ئەنفلۆنزا لە جیهان بڵاودەبێتەوە

زانایانی ئەمەریکی: مرۆڤایەتی خۆی بۆ شەپۆلە نوێیەکەی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە ئامادە نەکردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمەریکا، تاوەکو ئێستا لە 34 کێڵگەی بەخێوکردنی مانگا لە 9 ویلایەتی ئەمەریکادا ئەنفلەوەنزاکە بڵاوبووەتەوە کە بە ڤایرۆسی جۆری، “ئەی ئێچ فایف ئێن وەن” ناسراوە، بووەتە مەترسییەکی جددی و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەناو مرۆڤدا تادێت زیاتر دەبێت، و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە یەکی نیسانی ئەمساڵدا یەکەم حاڵەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی بۆ مرۆڤ لەئەمەریکادا تۆمارکرد.

زانایانی زانکۆی ئیمۆری ئەمەریکاش دەڵێن، مرۆڤایەتی هێشتا خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئامادە نەکردووە، چونکە ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەناو مرۆڤدا بە ئەگەرێکی لاواز دەبینرا، بەڵام ئێستا مەترسییەکە جددییە.

شەپۆلەکانی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بەوە ناسراون کە بە کەمی بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، بەڵام کاتێک تووشی مرۆڤ دەبێت کوشندەیە.

ھەواڵی زیاتر