ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر داخستنی تیکتۆک دەدات

بایدن دەڵێت، ئیمزا لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکەم و ترەمپیش نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری داخستنی تیتۆک دەبڕی.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لە سەر پڕۆژە یاسای داخستنی تیکتۆک بدات. تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە پێویستیی بە دوو لە سەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هەیە. 


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لە سەر پڕۆژەکە بدەن و تێپەڕێنن، ئەوا ئەویش واژۆی لە سەر دەکات.  


بە گوێرەی پڕۆژە یاساکە 165 ڕۆژ دەرفەت دەدرێت بە کۆمپانیای بایت-دانس، کە کۆمپانیایەکی چینییە و خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، تا کۆتایی بە ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا بهێنێت. 

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا, کە بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری داخستنی تیتۆک دەبڕی و دەڵێت: ئەگەر تیكتۆک دابخرێت فەیسبووك دوو هێندە قازانج دەكات و نامەوێت فەیسبووک قازانج بکات.

ژێدەر

ئاڤا

ھەواڵی زیاتر