ئەردۆگان ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار دەکات بە وەستانییان لە پاڵ تیرۆریستاندا

ئەردۆگان بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، ئۆپۆزسیۆن بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری وروژێنەرانە و وەستانیان لە پاڵ تیرۆستان تۆمەتبار دەکات.

لە درێژەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی تورکیادا، رەجەب تەیب ئۆردۆگان، بە سەختی هێرشدەکاتە سەر لایەنە رکابەرەکەی و تاوانباریان دەکات بە تاوانی جیاجیا، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەردۆگان لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتیدا ئەمجارە ڕووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگ بۆتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە هەوڵێکانیدا بۆ بە دەستهێنانی دەنگی نەتەوە پەرست و پارێزگارەکاندا لێدوانەکانی توندتر کردۆتەوە، لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانی لە شارۆچکەی ئیدەرینی ڕۆژئاوای تورکیا ئۆپۆزسیۆنی بە لایەنگریکردن لە هاوڕەگەزخوازی تۆمەتبارکردو دەڵێت ئۆپۆزسیۆن هەوڵ دەدەن بێ شەرمانە شارەکانمان ناشرین بکەن لە ڕێی کارە وروژێنەرەکانییانەوە، وە هەوڵ دەدەن شکستەکەی داهاتوویان لە هەڵبژاردنەکاندا بشارنەوە، ئەوەش لە ڕێی ئەنجامدانی کاری وروژێنەر و سوکایەتیکردن بە خەڵکەکەوە.

ھەواڵی زیاتر