فڕۆکەخانەی هەولێر: بردنە دەرەوەی زیاتر لە دوو Credit Card و Debt Card قەدەغەیە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕایگەیاند: “بردنە دەرەوەی زیاتر لە دوو  Credit Card, Debt Card قەدەغەیە، چونکە بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-05-2023، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی 2150 کارت دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە، بڕیاردراوە هەر گەشتیارێک بۆی نەبێت تەنیا لە دوو کارت زیاتر بباتە دەرەوە.”

 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر زیاتر دەڵێت، “هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوە، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا، بەدەر لەم رێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسایی دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر