لویس ئێنریکی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لویس ئێنریکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی “لا ڕۆخا” لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی تۆپی پێ بەرامبەر مەغریب بە لێدانی سزا دوورخرایەوە.

فیدراسیۆنی ئیسپانیا رۆژی پێنجشەممە 8-12-2022 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لویس ڕوبیالێسی سەرۆکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و خۆسێ فرانسیسکۆ مۆلینا بەڕێوەبەری وەرزشی ئیسپانیا ڕاهێنەرەکەیان لەو بڕیارە ئاگادار کردەوە.

ئینریکی تەمەن 52 ساڵ، لە ساڵی 2018 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای گرتە دەست و هاوینی ڕابردوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەوروپا و یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە بە فەرەنسا دۆڕا، ئەمەش ڕەخنەی لێکەوتەوە سەبارەت بە شێوازی یاریکردنەکەی.

دوای سەرکەوتنەکەی بەسەر کۆستاریکادا، کە بە ئەنجامی ٧-٠ یارییەکەی بردەوە، کە گەورەترین سەرکەوتنە لە مێژووی بەشداریکردنی لە مۆندیالدا، پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٠ بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ ئەڵمانیا یەکسان بوو پێش ئەوەی بە ئەنجامی ١-٢ بە ژاپۆن بدۆڕێت.

لە کۆتاییدا ئیسپانیا بەرامبەر مەغریب بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 0-3 دۆڕا، دوای ئەوەی لە یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

ھەواڵی زیاتر