یاریزانێک دوای 39 ساڵ بێهۆشی کۆچی دواییکرد

دوای ٣9 ساڵ لە بێهۆشی خێزانەکەی ئامادەنەبوون بە مردنی ئارام ڕازی بن  ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد

جان پێرێرا ئادەمس، کە ئاوارەیەکی نەیجیری بوو کە چووە فەڕەنسا لەوێ لە یانەی نیس بووە یاریزانی پیشەگەر و بانگێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی فەڕەنساش کرا و 22 یاری ئەنجام دابوو .

بەڵام لە ساڵی 1982 توشی پێکانێک دەبێت و دکتۆر دەڵێت: دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، لە ڕۆژی نەشتەرگەریەکەی هاوکاتی هەمان ئەو ڕۆژە دەبێت کە دکتۆر و پەرستاران مانیان گرتووە، دکتۆری سەرپەرشتاری نەشتەرگەریەکەی لەبەر ئەم هۆکارە ناچار بووە لەیەک کات سەرپەرشتی ٨ نەشتەرگەری بکات و لە ئەنجام نەشتەرگەریەکەی ئادامس بەهەڵە ئەنجام دەدات و یاریزانەکە دەکەوێتە حاڵەتی بێ هۆشی .

لەو کاتەوە خێزانەکەی ڕازی نەبوو بە دەرزی بیمرێنن و 39 ساڵ لە ماڵەوە بەهاوکاری یانەی نیس و 3 منداڵەکەی سەرپەرشتی کرد، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد .

ھەواڵی زیاتر