بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان دیاریکرا

بەپێی نووسراوێکی فەڕمی کە وێنەیەکی دەستی بالکێش کەوتووە، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆکی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا بە دانانی ھونەر عومەر، وەک بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە ھونەر عومەر
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە،
ھەروەھا ئەندامی کارای لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان و
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیھانی IFJ
خاوەن بڕوانامەی بالکلۆریۆسە لە بەشی ڕاگەیاندن، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدین؛
ھەروەھا لەساڵی 2014-2015 لەسەر ئاستی کوردستان لەنێوان ( 99 ) داواکار بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی کوردستان بە پلەی یەکەم وەرگیرا

ئەزموونی کاری ڕاگەیاندنی وەرزشی لە سەرەتای ساڵی 2000 لە چەند ڕۆژنامەیەک وەک، خەبات، گۆڤاری نەواڵەی نوێ، کوردستان سپۆرت، خەباتی وەرزش، چەندانی تر؛
ساڵی 2006 – 2014 پەیامنێری وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بوو
لە ھەمان کاتدا بۆ ماوەی دوو ساڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ( دیداری تایبەت ) بە وەرزش ، لەبەشی کوردی کەناڵی ئەلعێراقیە 56 بەرنامەى لە نێوان ساڵانی 2006 – 2008 ئامادە و پێشکەش کرد ،
لە کاتی کارکردنیش لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی چەندین بەرنامە و دیداری تایبەت و ڕیپۆرتاژ و ڕاپۆرتى لەسەر وەرزش ئامادە و پێشکەش کردووە
لەوانە : سپۆرت ، شیکاری ڕۆژەڤ : زاگرۆس کافێ ، چەندانی تر

لە ساڵی 2010 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی تایبەت بە شڕۆڤەی یاریەکانی جامی جیھانی 2010 لە ( لاو ) تیڤی تایبەت بە تۆپی پێ بوو ،
ھەروەھا ساڵی 2010 – 2012 وەک بەرپرسی پەیوەندیەکانی کەناڵی ( TRT ) لە تەواوی کوردستان و عێراق کاری دەکرد
دواتریش ساڵانی 2010 – 2014 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ( فاول ) ی وەرزشی لە ڕادیۆی پێشکەوتن بەردەوام بوو ،
ساڵانی 2014 – 2016 بێژەری ھەواڵی وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی ،
دوای تێکەڵکردنی ھەردوو کەناڵی زاگرۆس تیڤی و کوردستان تیڤی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ساڵی 2016 – 2018 لە کوردستان تیڤی بێژەری وەرزشی بوو ،
ھەروەھا لە ساڵی 2016 – 2021 وەک فیکسەر و ھەماھەنگی لە تۆڕی میدیایی ( ئەلجەزیرە ) بەشی ئینگليزى و عەرەبی بەردەوامە

دیکۆمێنتاریەکی مێژوویی لە پاڵەوانیەتی ( VIVA ) ی تایبەت بە ھەرێمەکان بۆ تۆپی پێ لە ساڵی 2012 لە ھەولێر لە ژێر ناوی ( ئاشنای کوردستان بە ) ئامادەکردووە .
بەشداریکردن لە چەندین خولی ڕاھێنان و بەھێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی لە بواری ڕاگەیاندن کردووە ،
لە ژیانی ڕاگەیاندندا چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنان لە پای بەژداریکردن لە خول و چالاکی و کۆنفراسی زانستی تایبەت بە ڕاگەیاندنی وەرزشی بەدەستھێناوە
خاوەن بڕوانامەی دبلۆم لە ڕاگەیاندنی وەرزشی لەزانکۆی ( ھانزۆنگ ) لە وڵاتی کۆریای باشوور – 2009 ،
ساڵی ( 2019 ) خەڵات و بڕوانامەی دبلۆم و بەدەستھێنانی پلەی سێیەم لە پێشبرکێی ساڵانەی ڤیستیڤاڵی (شروق)
لە (الدار الأوبیرا) بۆ تەواوی قوتابیانی زانکۆ لە بەشی ڕاگەیاندن لە رۆژھەڵاتی ناوەراست کە وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاتی میسر ساڵانە سەرپەرشتی دەکات ؛
لە 2021/3/10 وەک بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربووە.

ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی و تورکی بەباشی دەزانێ .

ھەواڵی زیاتر