درێسی مایكل جۆردان و ئۆباما ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

مەسعود حەسەن/باڵکێش

لە زیادكردنێكی ئاشكرا درێسی مایكل جۆردان ئەستێرەی پێشووی تۆپی باسكەی ئەمریكا و باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بە پارەیەكی زۆر فرۆشران و ژمارەی پێوانەییان تۆمار كرد.
زیادكردنەكە لە شاری لۆس ئانجلسی ئەمریكا ئەنجام درا، درێسی مایكل جۆردان ژمارە 23 كە لە ساڵی 1984 لە تیپی شیكاگۆ بۆلز پۆشیبووی بە بڕی 320 هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.
هەروەها درێسی باراك ئۆباما ژمارە 23 بە بڕی 192 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەو درێسەی ئۆباما ساڵی 1979 وەك یاریزانی تیپی ناوەندی بوناهۆ یاری پێكردبوو، توانیان ببنە پاڵەوانی ویلایەتی هاوای لە تۆپی باسكە.

ھەواڵی زیاتر