پاسەوانی تایبەتی رێبوار حامی حاجی غالی كە لە 22ی ئابەوە گیراوە و دەڵێت، “لە ژێر ئەشكەنجە لە پیاوەتییان خستووم”، ئەم کەسە ئەمڕۆ بانگێشت کرا وەک شاهێد بەڵام هەموو شتێکی ئاشکرا کرد
دانا تەقیدین پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی باس لە شایەدحاڵێک دەکات و دەڵێت، یەكێك لە گیراوەكان ئەمڕۆ وەك شاهید دادوەر بانگی كرد، ئامادەبووانی هۆڵەكە هەستان و لە بەردەم قورئاندا سوێندی خوارد، گیراوەكە بە دادوەری راگەیاند، لێیان داوم و ددانم شكێنراوە، چەقۆیان لە پشتم داوە و سەریان شكاندووم و لە پیاوەتییان خستووم”
دانا دەڵێت، شاهیدەكە گوتی ئەشكەنجە دراوم و لە ژێر گوشاردا وتەم لێ وەرگیراوە، داوا دەكەم لیژنەی تەندروستی راپۆرتی لەبارەیەوە ئامادە بكەن، بینێرن بۆ گرتن و گواستنەوە لای پۆلیس نەك ئاسایش.
دوای ئەمە دادوەر لە حەمەڕەشی پرسی ئەشكەنجە دراوی؟، ئەویش كەوتە قسە و گوتی بەڵێ، دانم شكێنراوە، پشت و سەرم تەقەڵە، لە پیاوەتی خراوم. ئیتر دادوەر وتەكانی خوێندەوە و حەمەڕەش گوتی، لەبەرئەوەی جارێكی تر ئەشكەنجە نەدرێمەوە، لە لێكۆڵینەوەدا هەرچییان دەگوت، دەمگوت وایە.