نووسەر و بیرمەند فارووق رەفیق کۆچی دوایی کرد

لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی نووسەر و بیرمەندی ناودار فارووق رەفیق رادەگەیێنێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات.

لە راگەیێندراوێکدا، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد رایگەیاند: “زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری ناودار فاروق رەفیقمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان رادەگەیێنین.”

لقی هەولێری نووسەران داوا لە خودای گەورە دەکات ئەمە دوا خەم و ناخۆشیی کەسوکار و بنەماڵەکەیان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

فاروق رەفیق یەکێک بوو لە نووسەر، وەرگێڕ و بیرمەندە دیارەکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانێکی زۆر لە بواری فیکری و فەلسەفیدا کاری کردووە و خاوەنی چەندین کتێب و توێژینەوەی جیاوازە.  

ھەواڵی زیاتر