یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

د. تەها ڕابح، سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایگەیاندووە، سەرەتای مانگی زیلقیعدەی ساڵی١٤٤٥ی كۆچی، لە ڕووی فەلەكییەوە هاوكات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو (٩ی ئایاری ٢٠٢٤) و بەوەش مانگی زیلقیعدە ٢٩ڕۆژ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هیلالی مانگی نوێ (زیلحیجە) بۆ ماوەی ٣١ خولەك دوای ڕۆژئاوابوون لە مەككە دەمێنێتەوە، هەروەها لە قاهیرە بۆ ماوەی ٣٨ خولەك، لە شارەكانی تری وڵاتانی عەرەبی، مانگی نوێ بۆ ماوەی نێوان ٣٢-٤٠ خولەك دەبینرێت.

سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی ڕوونیشی كردۆتەوە، پێویستە مسوڵمانان بزانن ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفات لە ڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی شەممە ١٥ـی حوزەیران ٩ی زیلحیجە) دەبێت و ڕۆژی یەك شەممە ١٦ی حوزەیران (١٠ی زیلحیجە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەكییەوە.

ھەواڵی زیاتر