لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای ئەنبار نۆ کەس گیانیانلەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، بەهۆی “رووداوێکی ترسناک”ی هاتوچۆوە کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هیت – بەغدادی لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە.

شایەنی باسە، ئەوە دووەم رووداوی مەترسیدارە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەو رێگەیە روویداوە، کە بە رێگەی مەرگ ناسراوە.

ھەواڵی زیاتر