نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمار دەکات

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە بۆ دوو هەزار و 330 دۆلار، کە یەکەمجارە لەمێژوودا بگاتە ئاو ئاستە.

نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە دوو هەزار و 330 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش یەكەمجارە لە مێژوودا نرخەکەی بەوشێوەیە بەرزبێتەوە و نرخی گرێبەستەکانی ئایندەی زێڕی ئەمریكاش بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە دوو هەزار و 355 دۆلار.

نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 545 هەزار دینار، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 480 هەزار دینارە و یەک مسقاڵ زێری عەیارە 18 بە 415 هەزار دینارە.

ھەواڵی زیاتر