وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنی %65 لە کرێی خوێندنی پارالێل دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕێژەی لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل لە 45%ـەوە بکاتە 65%.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-03-2024، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕاى لێخۆشبونى (45%)ى کرێى خوێندنى پارالێل، لەهەوڵێکی تردا بڕیاریدا بە لێخۆشبونى (20%) دیکەى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان. واتا دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان دەگرێتەوە.

واتا پێشتر 45% داشکاندنی کراوە ئێستا دوای داشکاندنی ئەو سەدا 45 جارێکی دیکە سەدا 20ـی دیکە داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت کە خوێندنی بەرایی و باڵا دەگرێتەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر