کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرکرا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە .

لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.

لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.

ھەواڵی زیاتر