روونکردنەوەی ئاسایش لەبارەی ھاوڕەگەزخوازەکانی سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی رایگەیاند، هەڵمەتەکەی شەوی رابردوویان بۆ نەهێشتنی “دیاردەی لەشفرۆشی” لەسەر داوای هاونیشتمانیان بووە و  ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نە‌بووە. 

لە روونکردنەوەکەدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شە‌وی رابردوو، ھە‌ینی 1-4-2021 ، “ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفرۆشی لە‌ یە‌كێك لە‌ناوچە‌كانی سلێمانی لە‌سە‌ر داوای زۆرێك لە‌ ھاووڵاتیانی ئە‌و گە‌ڕە‌كە‌ی كە‌ دیاردە‌‌كە‌ی تێدا زۆر بوبوو و بووبووە‌ ھۆی بێزاركردنیان، بۆیە‌ ئێمە‌ش وە‌ك پیشە و ئە‌ركی ھە‌میشە‌ییمان و لە‌پێناو سە‌قامگيرى و چونە‌ بە‌دە‌م داواكاریی ھاووڵاتیان و ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان ئە‌نجامدا تە‌نھا بۆ نە‌ھێشتنی ئە‌و دیاردە‌یە‌ و مە‌بە‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی دیکە نە‌بووە‌ بۆ ئاگاداری ھە‌موو لایە‌ك.” شەوی رابردوو لە سلێمانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی گەنجانی “هاوڕەگەزخواز” دەستیپێکرد، پشتیوان بەهادین، سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکە بە میدیایەکی خۆجێی سلێمانی راگەیاند، “ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپی +LGBTـن و و دەستگیرکردنیان بەهۆی کاری نەشیاوەوەیە.”

پشتیوان بەهادین ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناهێڵن هیچ کەسێک ئاسایشی شارەکە بشێوێنێت. ژیار عەلی، چالاکڤانێکی سلێمانییە و خۆی ئەندامێکی گرووپی +LGBTـە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ژیانمان سەلامەت نییە، هەمووان شەوی رابردوو پلانەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، تەنانەت منیش ترسم هەبوو لەوەی بچمە دەرەوە، نەوەک دەستگیربکرێم.”

کەسێکی دیکەی “هاوڕەگەزخواز” کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی راگەیاند، “خۆی لە نزیک شوێنی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی گرووپی +LGBT بووە و نزیک بووە لەوەی دەستگیر بکرێت.”

بەپێی راپۆرتێکی مافی مرۆڤ کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە و تایبەتە بە ساڵی 2020، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، “ئەندامانی کۆمەڵگە رووبەڕووی هەڕەشە و تووندوتیژی دەبنەوە لە هەرێمی کوردستان.” راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کەسانی هاوڕەگەزخواز باسیان لەوە کردووە ناتوانن بە ئازادانە لە هەرێمی کوردستان بژین، بەهۆی ئەو تووندووتیژی و هەڕەشەیەی لەلایەن کەسوکار، خێزان و کەسانی دیکەوە لەسەریانە. 

ھەواڵی زیاتر